بارهەڵگرەکانی مەرزی کێلی مانگرتنیان لە کارەکەیان راگەیاند


وێستگەنیوز- ئەمیر حەسەن

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تەموزی 2025، بارهەڵگرەکانی مەرزی کێلی لە سنووری قەزای پشدەر مانگرتنیان لە کارەکەیان راگەیاند.


بەپێی زانیارییەکان وێستگەنیوز، ماوەی مانگێکە قەپان لە دیوی ئێران دانراوە بۆ بارهەڵگرەکان و هەر بارهەڵگرێک بڕی 20 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز بێت، ئەمڕۆ شۆفێرانی بارهەڵگری مەرزی کێلێ مانیانگرتنیان لە کار راگەیاندووە، نەچوونە ناو بازاڕی ئێران بە مەبەستی هێنانی بار بەهۆی ئەوەی بۆ هەر بارهەڵگرێک داوای 20 هەزاردیناریان لێدەکرێت بۆ قەپانەکە.


PM:01:38:07/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت