لەبارەی پسوڵەی کارەبای پرۆژەی رووناکی روونکردنەوە دەدرێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی / رۆژهەڵات لەبارەی پسوڵەی کارەبای پرۆژەی رووناکی روونکردنەوە دەدات.


ئاکۆ حەمە رەشید، لێپرسراوی فرۆشتنی وزە لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی / رۆژهەڵات رایگەیاند، "ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە كە لە پسوڵەی نوێی کارەبادا، بەشێک هەیە بە ناوی (قەرزی نوێ)، كاتێك لەو مانگەدا بڕی پارەی رووناکی واسڵ دەکات و دەچێتە ئەو بەشەوە لەگەڵ پارەی بەکارهاتووی مانگی نوێ کۆ دەکرێتەوە و دەچێتە خانەی ( پارەی داواکراو )".

ئاماژەی بەوەکرد، خانەی (قەرزی کۆن)یش، ئەو پارانە دەگرێتەوە کە هاوڵاتی پێش رووناکی لەسەری کەڵەکە بووە و نەیداوە، بەڵام (قەرزی نوێ) لەگەڵ بەهای خەرجی كۆدەكرێتەوە و دەبێت بە (كۆی پارەی نوێی داواكراو) كە هاوڵاتی دەبێت بیدات".

ئاکۆ حەمە رەشید دەڵێت، "سەبارەت بە داشکاندنەکانیش بۆ ماوەی سێ بەبڕی جیاواز داشكاندن هەیە، هەموو هاوبەشێک (٣٠ ڕۆژی سەرەتای) پرۆژەی رووناكی (٥٠٪) داشکاندنی بۆ دەكرێت، واتە ئەگەر هاوڵاتییەک ماوەی پسوڵەكەی ( ٤٥ ڕۆژ )بێت، ( ١٨ ڕۆژ)ی پرۆژەی ڕووناکی بێت، ماوەی 18 رۆژ داشكاندنی ( ٥٠٪) ی بۆ دەکرێت و بۆ مانگی داهاتوو تر( ١٢ ڕۆژ)ی دیكە چەند یەکەی صرفکردووە بەهەمان شێوە ( ٥٠٪) داشکاندنی بۆ دەکرێت ( ١٨ ڕۆژ)ەکەی تر بە رێژەی (٢٥٪)داشکاندنی بۆ دەکرێت، ، بۆ داشکاندنی( ١٥٪ )بە هەمان شێوەیە، واتە هیچ داشكاندێكی نافەوتێت".

دەشڵێت، "بۆ زانیاری هەموولایەك لە پسوڵەی نوێدا زۆربەی هاوبەشەکان (٤٠٠) وەحدەی یەکەمی بە (٧٢ دینار ) ناکات، چونکە بەشێکی لە یەکەی صرفکراوی بە نرخی کۆن بۆ ئەژماردەکرێت".

هەروەها دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتییان كە هیچ هاوبەشێكی كارەبا (یەکەی زیادەی) بۆ هەژمارناکرێت و هیچ پارەی زیادەی بۆ نایەتەوە.


AM:11:37:07/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 1932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت