كارەبای سلێمانی ئامادەكاری بۆ زستان كردووە و موەلیدەكانیش گرێبەستیان لەگەڵ كراوە
وێستگهنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، ئامادەكاری بۆ وەرزی زستان كردووە و بە دووری دەزانێت، پڕۆژەی نیشتیمانی رووبەڕووی كێشە ببێتەوە و ئاشكراشی دەكات، گرێبەست لەگەڵ موەلیدەكان كراوە و خواستیش لەسەر پڕۆژەی سۆلار زیادی كردووە.
سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە بۆ وەرزی زستان، تاوەكو كەمترین كێشە بۆ كارەبای پڕۆژەی نیشتیمانی دروست ببێت، بەدەر لە هەندێك حاڵەتی تایبەتی و جیاوازی سروشتی نەبێت، هیچ كێشەیەك بۆ پڕۆژەی رووناكی دروست نابێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "موەلیدەكان گرێبەستیان لەگەڵدا كراوە بۆ ماوەی شەش مانگ دەمێننەوە و پاشان گرێبەستەكەیان بۆ ماوەی سێ مانگی تر نوێ دەكرێتەوە، دواتر حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی بڕیار لەسەر چارەنووسی موەلیدەكان دەدات".
باسی لەوەشكرد، "خواست لەسەر پڕۆژەی دانانی سیستمی سۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و كۆتا ئامار گەیشتووەتە سەروو 1834 هاوبەشی كارەبا كه وزەی خۆریان داناوە و سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانیان كردووە بۆ تۆماركردنی، كە توانای بەرهەمهێنانی نزیكەی زیاتر لە 27 میگاوات كارەبایان هەیە".
AM:08:31:07/10/2025
ئهم بابهته 1100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت