شارەوانیی سلێمانی: بەشێک لە پردەکەی تاسڵوجە رووخێندرا و رێگەی ئاڕاستەی سلێمانی - کەرکوک کرایەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، "لە دوای رووخانی بەشێکی پردی تاسڵوجە، لەلایەن تیمەکانی فەرمانگەی شەقامی 100 و بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی و سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و کۆمپانیای جێبەجێکار شوێنەکە پاککرایەوە رێگەی ئاڕاستەی سلێمانی بۆ کەرکوک بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە".


ئاماژە بەوەشکراوە، "هەوڵدەدرێت بەش بەش كاری رووخانی پردەکە ئەنجام بدرێت و گرتنی سایدەكان بەپێی بەشی پێویست بۆ رووخان بگیرێت نەك هەموو ی بگیرێت".

شارەوانی سلێمانی داوای لێبوردن لە شۆفێران دەکات بەهۆی دروستبوونی لۆد و قەرەباڵغی لە شەقامەکەدا و داواش لە شۆفێران دەکات کە هاوکار و هاوئاهەنگی تیمەکانمان و بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بن تا کارکردن لە شەقامەکە زیاتر بەرەوپێش بچێت.


PM:09:37:04/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت