رێكاری پێدانی ئیمتیاز بە خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی كەركوك دەستیپێكرد


وێستگەنیوز-

دامەزراوەی شەهیدان لە حكومەتی ناوەندی عێراق، دەستیكردووە بە جێبەجێكردنی هەمواركردنەوەی یاسای دامەزراوەی شەهیدان و هەموو ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئیمتیازەكانی دەیانگرێتەوە.


بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بێت، دوای ئەوەی دەستكراوە بە هەمواركردنەوەی یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عێراق، هەموو خانەوادە و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كەركوك و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، گشت ئیمتیاز و مافەكان دەیانگرێتەوە و ژیانێكی شایستەیان بۆ دابین دەكرێت.

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، بە هەوڵ و چاودێری شاخەوان عەبدوڵڵا و ناردنی نووسراوی فەرمی لەلایەن نووسینگەكەییەوە، دامەزراوەی شەهیدانی عێراق دەستیكردووە بەم هەنگاوە.


PM:06:24:04/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت