نوێترین لێدوانی قوباد تاڵه‌بانی ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵ 8 وتی:
*پارتی و یه‌كێتیی به‌رده‌وامین له گفتوگۆكانمان و هه‌نگاوی زۆر باشمان بڕیوه.
*گه‌یشتوینه‌ته رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر دیدگایه‌كی هاوبه‌ش بۆ حوكمڕانی، ئه‌مه‌ش شتێكی گرنگه، چونكه یه‌كێك له كێشه‌كانی رابردوو ره‌نگه ئه‌وه بووبێت كه دیگای جیاواز هه‌بووه بۆ حوكمڕانی.
*ئێستا ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ته‌شكیله‌ی حكومه‌ت، ئه‌وه‌ش ئیشاڵا ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێكی باش.
*ئێمه بۆ وه‌زاره‌ته‌كان باوه‌ڕمان به هێڵی سوور و پرته‌قاڵی و سه‌وز و شتی وا نییه، ئه‌مه دانوستانه، له‌لایه‌كه‌وه ده‌بێت هه‌ندێك شت بده‌ن و له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێك شت وه‌ربگرن.
* هه‌ردوولا كه حكومه‌تێكی هاوپه‌یمانی دروستده‌كه‌ین، ده‌بێت به‌م رۆحیه‌ته‌وه بچینه ناو گفتوگۆوه.
PM:03:11:04/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت