له خورماتوو شه‌ڕه‌ته‌قه روویدا و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
وێستگه‌نیوز –
له شه‌ڕی دوو بنه‌ماڵه‌دا له قه‌زای خورماتوو كه‌سێك كوژراو و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان سێ كه‌سی تر برینداربوون.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له له‌نزیك قایمقامیه‌تی خورماتوو شه‌ڕه‌ته‌قه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا روویدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه‌ن له رووداوه‌كه‌دا 4 كه‌س بریندار بوون، دووانی كورد و دووانی عه‌ره‌ب.
دواتر بۆهۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه یه‌كێك له برینداره‌كان به‌ناوی فوئاد به‌یاتی خه‌ڵكی مه‌فتول گیانی له‌ده‌ست دا.
زولفه‌قار حه‌یده‌ر قائیمقامی خورماتوو له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی خورماتووه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه یه‌كێك له برینداره‌كان دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره و له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه.
قائیمقامی خورماتوو راشیگه‌یاند كه له‌سه‌ر رووداوه‌كه چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون و ده‌ستكراوه به لێكۆڵینه‌وه.
PM:02:22:04/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت