ئۆجه‌لان: به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی ئاشتی په‌یوه‌سته به مه‌رجه سیاسیی و یاساییه‌كانه‌وه
وێستگه‌نیوز-
شاندی ئیمرالی ده‌م پارتی رایگه‌یاند كه له كۆتا دیداریاندا عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان وتوویه‌تی "به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی ئاشتی په‌یوه‌سته به مه‌رجه سیاسی و یاساییه‌كانه‌وه، له‌م قۆناغه‌دا زۆر گرنگه مه‌رجه یاساییه‌كان به تێڕوانینێكی درووست و یه‌كگرتوو ده‌ستنیشان بكرێت و جێبه‌جێ بكرێت”.
رۆژی هه‌ینی شاندی ئیمرالی پارتی یه‌كسانیی و دیموكراسیی گه‌لان (ده‌م پارتی)، دیداری له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئه‌نجام دا، دیداره‌كه ماوه‌ی سێ كاتژمێر و نیوی خایاند. له‌باره‌ی دیداره‌كه‌وه شانده‌كه ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت: "ئۆجه‌لان ته‌ندروست و متمانه‌یه‌كی به‌رزی به‌خۆی هه‌بوو"، ئه‌مه‌ش بۆچوونه‌كانی ئۆجه‌لانه:
* پڕۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كه ساڵی ڕابردوو ده‌ستی پێكرد شه‌ڕ و ململانێكانی له وڵات‌دا راگرتووه و رێگری له زۆر مه‌ترسی گه‌وره كردووه.
*دیموكراسی دانووستانكاری ده‌بێت بنه‌ما بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی توركیا.
*پێشنیاری كرد كه دانووستانی دیموكراتی له هه‌موو په‌یوه‌ندییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا زاڵ بێت.
* له‌م قۆناغه‌دا زۆر گرنگه مه‌رجه یاساییه‌كان به تێڕوانینێكی درووست و یه‌كگرتوو ده‌ستنیشان بكرێت و جێبه‌جێ بكرێت.
*سه‌ده‌ی نوێی كۆمار ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای ئاشتی و دیموكراسی بنیات بنرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی شاندی ئیمرالی ده‌م پارتی-یه:
"بۆ ڕای گشتیی و ڕۆژنامه‌نووسان
له 3ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025ـدا، ئێمه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ كاتژمێر و نیو له زیندانی ئیمرالی دیدارێكمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجام دا. به‌ڕێز ئۆجالان وه‌ك هه‌میشه مۆڕاڵێكی باش و ته‌ندرووست و متمانه‌یه‌كی به‌رزی به‌خۆی هه‌بوو.
ئه‌و ڕایگه‌یاند كه پڕۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك كه ساڵی ڕابردوو ده‌ستی پێكرد شه‌ڕ و ململانێكانی له وڵات‌دا ڕاگرتووه و ڕێگری له زۆر مه‌ترسی گه‌وره كردووه، هه‌ر كه‌سێك له‌مه‌دا ڕۆڵی هه‌بووه خاوه‌ن ڕه‌نجێكی به‌شكۆ و گه‌وره‌یه.
به‌ڕێز ئۆجالان وتی: "شارستانییه‌ت دوای سێ سه‌ده له ململانێی وێرانكه‌ر و زیانی گه‌وره له شه‌ڕه جیهانییه‌كاندا، دیموكراسی دانووستانكاری وه‌ك مۆدێلێكی چاره‌سه‌ری گرنگ په‌ره‌ی پێداوه، ئه‌م شێوازه ده‌بێت بنه‌ما بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی توركیا.”
به‌ڕێز ئۆجالان پێشنیاری كرد كه دانووستانی دیموكراتیك له هه‌موو په‌یوه‌ندییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا زاڵ بێت.
به‌ڕێز ئۆجالان بانگه‌وازی 27ـی شووباتی به‌بیرهێنایه‌وه و وتی: "ئێمه له پاڵ قسه‌كه‌ی خۆماندا وه‌ستاوین كه په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م پرۆسه‌یه په‌یوه‌سته به مه‌رجه سیاسی و یاساییه‌كانه‌وه” و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌م قۆناغه‌دا زۆر گرنگه مه‌رجه یاساییه‌كان به تێڕوانینێكی درووست و یه‌كگرتوو ده‌ستنیشان بكرێت و جێبه‌جێ بكرێت.
له كۆتاییدا به‌ڕێز ئۆجه‌لان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سه‌ده‌ی نوێی كۆمار ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای ئاشتی و دیموكراسی بنیات بنرێت.
شاندی ئیمرالی ده‌م پارتی
4ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025
AM:10:47:04/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت