نوێترین بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی راده‌ستكردنی‌ 120 ملیار دیناره‌كه‌ به‌به‌غدا ئاشكرا كرا


وێستگه‌نیوز-
وه‌زیرێكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكرایكرد كه‌ له‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی‌ كوردستان، بڕیاریداوه‌ مانگانه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری 120 ملیار دینار له‌ داهاتی ناوخۆ بلۆك بكات تا ره‌وانه‌ی به‌غدای بكات وه‌ك داهاتی‌ نانه‌وتی‌ بۆ گه‌ره‌نتیكردنی هاتنی‌ مووچه‌.

دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه‌ "له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌ كۆی ده‌نگ، وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رپشك كرا كه‌ مانگانه‌ له‌ داهاتی ناوخۆ، 120 ملیار دینار بۆ گه‌ره‌نتی مووچه‌ بلۆك بكات، تا كێشه‌ی بۆ دروست نه‌بێت".

به‌گوێره‌ی بڕیاری‌ حكومه‌تی‌ عێراق، پێویسته‌ هه‌رێم مانگانه‌ 120 ملیار دینار راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بكات وه‌ك داهاتی نانه‌وتی، له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌رێم سه‌رف بكات كه‌ مانگانه‌ زیاتر له‌ 950 ملیار دینار.

به‌وپێیه‌ی‌ مووچه‌خۆرانی عیراق له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م (10) وه‌رده‌گرن، به‌ڵام مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ته‌مووز (7) وه‌رده‌گرن، مووچه‌خۆرانی هه‌رێم سێ مووچه‌ له‌دوای مووچه‌خۆرانی عیراقه‌وه‌ن و گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌وشێوه‌یه‌ بێت كه‌ وه‌زیری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ باسی‌ ده‌كات و مانگانه‌ 120 ملیار دینار بۆ به‌غدا بنێردرێت، كه‌واته‌ له‌مساڵدا مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم سێ‌ مووچه‌یان ده‌فه‌وتێت.

حكومه‌تی هه‌رێم، پێی وایه‌ ڕاده‌ستكردنی 120 ملیار دینار وه‌ك داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم بڕێكی زۆره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆیدا داوا له‌ حكومه‌تی فیدراڵ كرا هاوشێوه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت، دۆسیه‌ی داهاتی نانه‌وتیش یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ و رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش له‌مباره‌یه‌وه‌ بكرێت.


PM:11:37:01/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 4192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو