ناوه‌ندی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵی په‌رده‌پۆشكردنی كوشتنی خۆپیشانده‌رانی تشرین ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
له ساڵیادی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كانی یه‌كی تشرینی 2019دا، ناوه‌ندی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه كۆپییه‌كی بۆ وێستگه‌نیوز ناردووه و رایگه‌یاند كه ئه‌وان زۆر توڕه‌ن له نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر به قوربانیانی ئه‌و خۆپیشاندانه میللیه، كه تیایداچه‌ندین ملیۆن هاوڵاتی عێراقی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای ژیانێكی شایسته و نیشتیمانێكی خاڵیان له سته‌م و گه‌نده‌ڵی ده‌كرد.
ناوه‌ندی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ئاشتییانه بوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه، به توندوتیژی وه‌ڵام درانه‌وه و به سه‌دانیان لێ كوشتن و هه‌زارانیشیان برینداربوون، ئه‌مه جگه له ده‌ستگیركردن و سه‌رنگومكردنی زۆرێك له چالاكوانان.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له دیارترین ئه‌و هێزه سیاسیانه‌یه كه سووندمه‌نده له هه‌وڵی په‌رده‌پۆشكردنی راستییه‌كان و هه‌وڵی داخستنی ئه‌م دۆسیه ده‌دات، به‌بێ لێپرسینه‌وه له تاوانباران.
راشیگه‌یاندووه كه به فه‌رمی داوا له ناوه‌نده‌كه‌یان كراوه، ئه‌وه‌ی له كاتی خۆپیشاندانه‌كان به دیكۆمێنت كراوه ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكرێت، به‌ڵام ره‌تیان كردووه‌ته‌وه، چونكه متمانه‌یان به لیژنه‌كه نه‌بووه، له‌كاتێكدا ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن خاوه‌نی گرووپی چه‌كدارن و تۆمه‌تبارن به تێوه‌گلانی راسته‌وخۆ له سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان.
PM:10:17:01/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت