په‌یامێك له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌باره‌ی هه‌ژماری من
وێستگه‌نیوز-
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا له‌باره‌ی "هه‌ژماری من"، رایگه‌یاند:
*خۆشحاڵم كه ده‌بینم زیاتر له نیو ملیۆن فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا مووچه‌كانیان به شێوه‌ی دیجیتاڵی، له ڕێگه‌ی ئه‌و بانكانه‌وه وه‌رده‌گرن كه به‌شدارن له پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من).
*له دوای ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من)ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2023 ه‌وه تا ئێستا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ژماری بانكییان له كوردستان هه‌یه، له كه‌متر له 5%ه‌وه بووه به زیاتر له 15%.
*پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من) بانكه‌كانی هانداوه بۆ فراوانكردنی خزمه‌تگوزاریی تاكه‌كه‌سی و زیادكردنی لق و تۆڕه‌كانی ئامێری ڕاكێشانی پاره و باشتركردنی خزمه‌تگوزاریی كڕیاران.
*پاره دانان له بانكه به‌شداربووه‌كانیش، به‌رده‌وام ڕوو له زیادبوونه، كه به‌م هۆیه‌وه، قه‌رزی تاكه‌كه‌سی و بازرگانی ده‌درێت.
*تا ئێستا زیاتر له سێ ملیار دۆلاری مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، له ڕێگه‌ی بانكه به‌شداربووه‌كانه‌وه دراوه، ئه‌مه‌ش هه‌لی كاری نوێی له كه‌رتی خزمه‌تگوزارییه داراییه‌كاندا ڕه‌خساندووه و ڕێگه‌ی بۆ دروستبوونی متمانه‌ی بانكی خۆشكردووه.
*ده‌ستڕاگه‌یشتن به متمانه‌ی بانكی بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری و كۆمپانیا بچووك و ناوه‌نده‌كان و تازه ده‌ستپێكردووه‌كان، زۆر گرنگه.
*(هه‌ژماری من)، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ئاسانتر و خه‌رجكردنیشی خێراتر كردووه و ڕوونی و شه‌فافییه‌ت له دابینكردنی مووچه‌ی حكومه‌تیشدا زیاتر بووه.
*حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا كۆتاییی ساڵی 2028، خزمه‌تگوزاریی بانكی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، بۆ زیاتر له 50% به‌رز ده‌كاته‌وه.
*ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگه، به‌ڵام كاری زۆر زیاتر له پێشه.
*به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن تاكوو خه‌ڵكی سوود له خزمه‌تگوزاریی بانكیی پارێزراو و سه‌رده‌مییانه ببینن، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
PM:09:26:01/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت