له‌گه‌رمیان 3 بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند كه به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان، له‌چالاكییه‌كدا له‌گوندی ساڵح ئاغای ناحیه‌ی قۆره‌توو له‌گه‌رمیان (سێ )بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمدا هاتووه كه "له‌ئه‌نجامی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری پێشوه‌خت و چاودێری ورد و به‌دواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش له‌ڕۆژی 2025/10/1 له‌گوندی ساڵح ئاغای ناحیه‌ی قۆره‌توو له‌گه‌رمیان، توانیان سێ بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكه‌ن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "هاوكات ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕی (9) كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری حه‌شیش و (45) ده‌مانچه‌ی بێمۆڵه‌ت و (92) ده‌نك حه‌بی (میپادۆن) كه بازرگانان ئامانجیان ساغكردنه‌وه‌ی بوو له‌هه‌رێمی كوردستان".
ده‌زگای ئاسایش راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌مادده‌ی 25 له‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئه‌قڵییه‌كان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه".
PM:09:04:01/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت