ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: له چه‌ند رۆژی رابردوو، رۆژانه 195 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ كراوه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان داوا له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات هاوشێوه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت، دۆسیه‌ی داهاتی نانه‌وتیش یه‌كلایی بكرێته‌وه و رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش له‌مباره‌یه‌وه بكرێت، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له چه‌ند رۆژی رابردوودا، رۆژانه 195 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ كراوه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی ئۆكتۆبه‌ری 2025، به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، راپۆرتێكی تایبه‌ت به بارودۆخی داراییی نوێی هه‌رێمی له ڕووی داهات و خه‌رجییه‌كان به زانیاری و ژماره‌ی ورد خسته‌ڕوو كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماده كرابوو. له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه درا كه دوای ڕێككه‌وتنی سێقۆڵیی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم، بارودۆخێكی داراییی نوێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ هاتووه‌ته ئاراوه كه پێویست به پێداچوونه‌وه و خۆڕێكخستنه‌وه ده‌كات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پشتیوانیی خۆی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه كه له ڕۆژی 27ی ئه‌یلولی 2025ه‌وه كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و له چه‌ند رۆژی ڕابردوو، به تێكڕایی ڕۆژانه 195 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، راده‌ستی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی سۆمۆ كراوه و له بازاڕی جیهانی فرۆشراوه و داهاته‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵ.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هیوای خواست كه حكومه‌تی فیدڕاڵیش به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پابه‌ندیی خه‌رجكردنی مووچه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی ئابی ساڵی 2025 و مانگه‌كانی تر، وه‌ك ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
سه‌باره‌ت به بابه‌تی به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندیی حكومه‌تی هه‌رێم، به هاوبه‌شی پێكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داراییی فیدراڵ، جه‌خت ده‌كاته‌وه له هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به پشتبه‌ستن به هه‌ردوو مادده‌ی 29 له یاسای به‌ڕێوه‌بردنی داراییی فیدڕاڵی ژماره 6 ساڵی 2019 و مادده‌ی 21/دووه‌م له یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵ كه به ده‌قی یاسایی ڕوون و ئاشكرا، به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵی له داهاته نانه‌وتییه‌كان دیاری كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "سه‌ره‌ڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌سه‌ر گرنگی ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ هه‌رێم خه‌رج نه‌كردووه بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ته‌رخانكراوی پێویست له ناو خشته‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵ كه ساڵانه زیاتر له 4 ترلیۆن دیناره، بۆیه ناچار هه‌رێمی كوردستان له داهاتی ناوخۆی خۆی، ئه‌م خه‌رجییانه‌ی ئه‌نجام داوه له دوای داشكاندنی مانگانه‌ی به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵی".
راشیگه‌یاندووه كه "ورده‌كاریی خه‌رجی و داهاتی هه‌رێمیش به شێوه‌یه‌كی زۆر ڕوون و ئاشكرا، له چوارچێوه‌ی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه، مانگانه بۆ وه‌زاره‌تی داراییی فیدڕاڵ نێردراوه و له‌لایه‌ن دیوانی چاودێریی داراییی فیدڕاڵ و هه‌رێمیش له سه‌ره‌تای ساڵی 2023 ه‌وه به به‌رده‌وامی وردبینی بۆ كراوه.
"ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داواكاره له حكومه‌تی فیدڕاڵ كه شاندی دانوستانكاری هه‌ردوو حكومه‌ت، له ژێر سه‌رپه‌رشتیی لیژنه‌ی وه‌زاریی پێكهاتوو به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ، به‌رده‌وامی به كۆبوونه‌وه‌كانیان بده‌ن بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش تا له نزیكترین ده‌رفه‌تدا، هاوشێوه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت، دۆسیه‌ی داهاتی نانه‌وتیش یه‌كلایی بكرێته‌وه و ئیتر هیچ پاساو و به‌ربه‌ستێك، نه‌كرێته بیانوو بۆ كێشه‌ی مووچه"، راگه‌یه‌ندراوه‌كه واده‌ڵًێت.
بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت بووه به پێشنیارێكی وه‌زاره‌تی داد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاركردن به بڕیارێكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، كه له‌لایه‌ن فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د، وه‌زیری داد خراوه‌ته‌ڕوو و پێشنیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی كردووه، چونكه بڕگه‌كانی له‌گه‌ڵ یاسای نوێی فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت ژماره 1ی ساڵی 2021 ناگونجێت. دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نگی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه دا.
له بڕگه‌ی سێیه‌میشدا، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ، ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی (ڕێبه‌ری سه‌لامه‌تی) پێشكه‌ش كردووه و وه‌ك باسی كردووه "ئامانجی ئه‌م ڕێبه‌ره پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماده كراوه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "رێبه‌ری سه‌لامه‌تی؛ بریتییه له كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر و ڕێنمایی كه به مه‌به‌ستی پاراستنی ژیان و سامانی هاونیشتمانییانی هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت و پارێزراو له كۆمه‌ڵگه‌دا دانراون و به‌پێی ئه‌م ڕێبه‌ره پێویسته له دروستكردنی باڵه‌خانه و كارگه و پڕۆژه‌ی گه‌وره و بچووك پێویسته ڕه‌چاوی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی بكرێت".
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای ده‌ستخۆشی له تیمی ئاماده‌كاری ڕێبه‌ری سه‌لامه‌تی و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ڕێبه‌ری سه‌لامه‌تی به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرد و ده‌سه‌ڵاتیشی به وه‌زیری ناوخۆ دا بۆ ده‌ركردنی ڕێنماییی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی ڕێبه‌ری سه‌لامه‌تی.
PM:07:58:01/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت