چوار تۆمه‌تباری تاوانێكی كوشتن له هه‌ولێر ده‌ستگیر كران
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*له ڕێكه‌وتی 2025/9/28 له شه‌قامی كه‌ركوك نزیك به‌شه‌ناوخۆیی شه‌هید شه‌وكه‌وت له كاتژمێر (11:30 ی خوله‌كی شه‌و ) له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (یوسف محمد ڕه‌شید) له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژرا.
*ده‌ست به‌جێ له لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه له (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر) و (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر)، ده‌ست به ئه‌نجامدانی به‌دواداچون كرا‌و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ناسنامه‌ی بكوژه‌كانمان ئاشكرا كرد.
*بكوژه‌كان له چوار تۆمه‌تبار پێكهاتبون، به‌ناوه‌كانی (ه. هـ. هـ.) و (ع. هـ. هـ.) و (أ. هـ. هـ.) و (خ. ع. ر.) .
*تۆمه‌تبارانی ناوهاتوو له شه‌وی 2025/9/30 له‌سه‌ر هه‌مان كێشه ته‌قه‌یان له هاوڵاتیه‌كی تر كردووه، به‌ناوی (دڵشێر محه‌مه‌د) و به سه‌ختی برینداریان كردووه.
* تۆمه‌تباره‌كان دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م دوو تاوانه به‌نیازبون هه‌ڵبێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر.
*دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی بازگه‌كان، له بازگه‌ی شێراوه سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر كران.
PM:07:52:01/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت