ده‌سته‌ی متمانه‌به‌خشین به دامه‌زراوه و پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز-
ده‌سته‌ی متمانه‌به‌خشین به دامه‌زراوه‌كان و پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه و چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌كه‌م به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی بۆردی ئه‌میندارانی ده‌سته‌ی متمانه‌به‌خشین به دامه‌زراوه‌كان و پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته، بۆردی ئه‌مینداران كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی بۆردی ئه‌مینداران، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئامانجی ده‌سته‌كه پێشخستن و باشتركردنی پێوه‌ر و ستاندارد و كوالێتی خوێندنه له هه‌رێمی كوردستان.
جه‌ختیشیی له گرنگیی به‌هێزكردنی هاوئاهه‌نگیی و هاریكاری ده‌سته‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و ڕێكخراو و ئاژانسه‌كانی تایبه‌ت به‌م بواره كرده‌وه. هه‌روه‌ها سوپاسی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانیشی كرد بۆ هه‌وڵ و كاركردنیان له‌م پێناوه‌دا.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه له باره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، چه‌ند بڕیارێك دران، له‌وانه:
*په‌سه‌ندكردنی ستاندارده‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، ڕێبه‌ری متمانه‌به‌خشین به دامه‌زراوه‌كانی ئه‌كادیمی و سیسته‌می ڕیزبه‌ندیی ئه‌و دامه‌زراوانه له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ستاندارده‌كانی متمانه‌به‌خشین.
*زانكۆكانی كاتۆلیك له هه‌ولێر، زانكۆی سۆڕان، زانكۆی نه‌ورۆز، زانكۆی گه‌رمیان و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ببن به به‌شیك له پرۆژه‌ی تاقیكاری متمانه‌به‌خشین.
PM:05:29:01/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت