د. نه‌رمین مه‌عروف: تا ئێستا میكانیزمی خه‌رجكردنی مووچه‌كانی ئه‌مساڵی هه‌رێم دیار نییه
وێستگه‌نیوز-
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند مووچه‌یه‌ك له‌دوای به‌غداوه‌یه، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه تا ئێستا میكانیزمی خه‌رجكردنی مووچه‌كانی ئه‌مساڵی هه‌رێم دیار نییه، ده‌شڵێت: "هیچ مووچه‌یه‌كی ئه‌مساڵ نافه‌وتێت".
د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی PUKMEDIAی وت: "به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی پێویسته حكومه‌تی عیراق مووچه‌ی مانگه‌كانی هه‌شت و نۆ و دواتریش تا كۆتایی ساڵ بۆ هه‌رێم بنێرێت به‌بێ هیچ كه‌م و كوڕییه‌ك".
وتیشی: "هه‌تا پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2026 له په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت كه بێگومان ده‌كه‌وێته خولی داهاتووی ئه‌نجومه‌نه‌كه پێویسته حكومه‌تی عیراق پابه‌نده داراییه‌كانی بۆ هه‌رێم بنێرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پێده‌چێت مووچه‌ی چه‌ند مانگێكی ساڵی 2026یش به‌هه‌مان میكانیزمی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئێستا خه‌رج بكرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی راشیگه‌یاند كه "به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تدا هه‌یه نابێت هیچ مووچه‌یه‌كی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌م ساڵدا بفه‌وتێت، به‌ڵام میكانیزمی خه‌رجكردنی تا ئێستا دیار نییه".
مووچه خۆرانی عیراق له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م (10) وه‌رده‌گرن، به‌ڵام مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ته‌مووز (7) وه‌رده‌گرن، به‌م پێیه‌ش مووچه‌خۆرانی هه‌رێم سێ مووچه له‌دوای مووچه‌خۆرانی عیراقه‌وه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و بره پاره‌یه‌ی كه بۆ مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی هه‌رێم نێردراوه كه بره‌كه‌ی (956،928،٠٠٠،٠٠٠) نۆ سه‌دو په‌نجاو شه‌ش ملیار و نۆ سه‌د و بیست و هه‌شت ملیۆن دیناره بۆ ئه‌و سێ مانگه‌ی دیكه‌ش بخه‌مڵێنین پێویسته حكومه‌تی عیراق بڕی (2،870،784،000،000) دوو ترلیۆن و هه‌شت سه‌د و حه‌فتا ملیار و حه‌وت سه‌د و هه‌شتا و چوار ملیۆن دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت، ئه‌وكاته مووچه خۆرانی هه‌رێم و عیراق له وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان هاوتا ده‌بنه‌وه.
PM:05:10:01/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت