کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات
وێستگەنیوز_
کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات.
پێشتر لە راگەیەندراوێکدا ئەنجوومەنی وەزیران کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە، کارنامەکە پێکهاتبوو لە تاوتوێ کردنی دۆخی دارایی نوێی هەرێمی كوردستان و خەرجییەكان لە دوای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی سێقۆڵیی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و بابەتی پۆلێنكردنی داهاتە نانەوتییەكان و دەستنیشانكردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی و ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم.
بڕگەی دووەم، كاركردن بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان بە نووسراوی ژمارە (2132) لە 2ـی 11ـی 2025، كە بڕگەكانی ناگونجێت لەگەڵ یاسای نوێی فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت، هەڵدەوەشێنرێتەوە.
لە بەشێكی دیكەدا، ئەنجوومەنی وەزیران، پڕۆژەی (ڕێبەری سەلامەتی) پەسەند دەكات، كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ، لەپێناو پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ئامادە كراوە.
PM:12:22:01/10/2025
ئهم بابهته 480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت