رۆژی هەینی وەک دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری کرا
وێستگەنیوز_
ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لیستى کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد و رۆژی هەینی وەک دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی 10ـی 2025، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، لیستى ئەو کاندیدانەی پەسەند کرد کە مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە."
لەکۆی نزیکەی 8500 کەس کە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کاندید کردبوو، زیاتر لە 500 کەسیان لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیارانەوە دوورخرانەوە.
بە وتەی جومانە غەلای : "ژمارەی کاندیدە پەسەندکراوەکان نزیکەی 7 هەزار و 800 کاندیدە."
راشیگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران رۆژی هەینی، 3ی تشرینی یەکەمی وەک وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ کاندیدە پەسندکراوەکان دیاری کرد.
بەگوێرەی پلانەکان، بڕیارە رۆژی 11ـی 11ـی 2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
PM:12:13:01/10/2025
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت