تەمویلی مووچەی مانگی تەمووز خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ سێشەممە، تەمویلی مووچەی مانگی تەمووز خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.
بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت: " بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق."
پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو، لەگەڵ گەیشتنی پارەی پێویست، لیستی مووچە رادەگەیەنن و بە زووترین کات دابەشی دەکەن.
PM:02:18:30/09/2025
ئهم بابهته 984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت