پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بەشداردەبن


وێستگەنیوز-

بڕیارە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئاستی باڵا لە پیرمام کۆببنەوە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت دەبێت.


بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز بێت، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئەیلولی 2025، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆببنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز بێت، کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو راگەیاند، "لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئومێد دەکەن ئەو خاڵانەی ماونەتەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا چارەسەر بکرێت، لە چەند رۆژی داهاتوو هەواڵی خۆشمان لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەبێت".


AM:11:57:30/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو