ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی خۆتۆماركردنی له پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" ته‌واوكرد
وێستگه‌نیوز-
تیمی "هه‌ژماری من" رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و كارتی بانكییه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه، ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه ناوبراو پشتگیری خۆی بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه دووپات كرده‌وه.
پرۆژه‌ی هه‌ژماری من راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه كه "نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ـی ئه‌یلوولی 2025، پێشوازی له تیمی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من كرد، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته بانكیه‌كه‌یان و ته‌واوكردنی خۆتۆماركردنیان له پرۆژه‌كه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له دیداره‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی پشتگیری خۆی بۆ پرۆژه‌ی هه‌ژماری من دووپات كرده‌وه و ستایشی ئه‌و تیمه لاوه‌ی كرد كه پرۆژه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن".
ئەو تیمەی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان کردبوو، پێکهاتبوون، لە شیلان دۆسکی، بەرپرسی پڕۆژە تایبەتەکان لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران و ئاراس سەڵاح، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من.
پڕۆژەی هەژماری من، پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە بانکیکردنی مووچەی تەواوی مووچەخۆران. تاوەکو ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکراون.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامانجیەتی تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 پڕۆژەکە تەواو بکات.
PM:09:24:29/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت