پۆلیسی هه‌ولێر: جمهور رۆسته‌م محه‌مه‌د خۆی راده‌ست كرد
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه جمهور رۆسته‌م محه‌مه‌د خۆی راده‌ست كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بۆ رای گشتی و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*رایده‌گه‌یه‌نین كه تۆمه‌تبار (جمهور ڕۆسته‌م محه‌مه‌د) له‌دایكبووی ساڵی 1964 خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر كرد.
* جمهور ڕۆسته‌م محه‌مه‌د فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوو له روداوی كوشتنی دوو هاوڵاتی له شارۆچكه‌ی كفری له رێكه‌وتی 2025/9/24 و له ئێستادا ناوبراو به بڕیاری به‌ڕێز داوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراوه.
رۆژی 24ی ئه‌م مانگه له كفری دوو كه‌س به ده‌ستڕێژی گوللـه كوژران و ساهیر عه‌لی، قایمقامی قه‌زای كفری رایگه‌یاند: "ئه‌و دوو كوژراوه كوڕ و باوكن به ناوه‌كانی ئه‌حمه‌د عه‌زیز حسێن و عه‌زیز حسێن كه عه‌ره‌بن و له قه‌زای كفری نیشته‌جێ بوون".
سه‌رچاوه‌یه‌كیش به وێستگه‌نیوزی وت كه "كه‌سێكی نزیك له ئه‌كبه‌ری حاجی رۆسته‌م بكوژی ئه‌و دوو كه‌سه‌یه",
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خزمه‌كه‌ی ئه‌كبه‌ری حاجی رۆسته‌م، "ئه‌و دوو كه‌سه عه‌ره‌به‌ی به بێ تاوان كوشتووه و دوور و نزیك په‌یوه‌ندییان به ڕووداوی كوشتنی ناوبراوه‌وه نه‌بووه".
ئه‌مه له كاتێكدایه، شه‌وی دووشه‌ممه 22ی ئه‌یلول، له سنووری گوندی ئۆمه‌ربل له قه‌زای كفری له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان، ئه‌كبه‌ر حاجی رۆسته‌م، كه‌سایه‌تیی دیاری ناوچه‌كه به گولـله كوژرا و بكوژه‌كه به ئۆتۆمبێلی كوژراو شوێنه‌كه‌ی جێهێشت.
دواتر ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له 2025/9/23 له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و به‌هه‌ماهه‌نگی و زانیاری ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كرا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "تۆمه‌تبار به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به و ته‌مه‌نی (22) ساڵه و ناوی (عه‌بدول عزیز جاسم مه‌حمود)ه و دوای ڕاده‌ستكردنی و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه".
PM:08:40:29/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 1172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت