سەرۆكی لیژنەی گواستنەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ وێستگەنیوز: حكومەتی هەرێم نایەوێت كێشەی فڕۆكەخانەی سلێمانی چارەسەر ببێت
وێستگەنیوز-
بەپێی وتەی سەرۆكی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكان بێت لە پەرلەمانی عێراق، حكومەتی هەرێمی كوردستان، كەمتەرخەمە بەرامبەر بە فڕۆكەخانەی سلێمانی و بڕیاری راگرتنی گەشتەكانی لەگەڵ توركیا بە سیاسی وەسفكرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئەیلولی 2025 زەهرە بجاری، سەرۆكی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكان، لە پەرلەمانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "كێشەی فڕۆكەخانەی سلێمانی بە سیاسی كراوە".
روونیشیكردەوە، "ئێمە سەردانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیمان كردووە و لێكۆڵینەوەی تەواوەتیمان لەسەری كردووە و هیچ كێشەیەكی نییە و هەموو مەرجەكانی تێدایە".
بەپێی وتەی سەرۆكی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەكانی پەرلەمانی عێراق، كێشەی توركیا لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی سیاسییە و ئێمە چەندین جار داوای چارەسەری ئەم كێشەیەمان كردووە، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان، جدی نییە لە نزیكبوونەوە لە توركیا بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.
لە 3ی نیسانی 2023ەوە توركیا بە بیانووی چڕبوونەوەی چالاکییەکانی پەکەکە لە سلێمانی دزەكردنیان بۆ نێو فڕۆکەخانەكه ڕێگا نادات ئەو فڕۆکانەی دەچنە سلێمانی و ئەوانەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەچنە فڕۆکەخانەکانی دیکە، بە ئاسمانی تورکیادا تێپەڕن.
PM:02:57:29/09/2025
ئهم بابهته 1280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت