ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مووچه‌ی مانگی ئاب و مانگه‌كانی دیكه‌ش بۆ هه‌رێم خه‌رج بكرێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوازیی له ڕێككه‌وتننامه‌ی سێ لایه‌نه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، وه‌زیری داراییشی راسپارد كه به‌زووترین كات، 120 ملیار دینار بخه‌نه سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ی ئه‌یلوولی 2025، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تا كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی، دوای گفتوگۆ و دانووستانێكی دوور و درێژ، رێككه‌وتنی سێ لایه‌نه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان تایبه‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڵاڵه كرا .
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت وتی: "دوێنێش به نووسراوی فه‌رمیی، ڕێككه‌وتننامه سێقۆڵییه‌كه به ئیمزای وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و سه‌رجه‌م كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان جگه له كۆمپانیای (DNO)، ڕه‌وانه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ كراوه".
وتیشی: "به‌م جۆره‌ش هیچ ئاسته‌نگێك نه‌ماوه له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی ته‌واوی نه‌وتی به‌رهه‌مهاتووی هه‌رێمی كوردستان و به‌بازاڕكردنی له‌لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆوه جگه له‌و به‌شه‌ی به ڕێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌ش بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆ ته‌رخانكراوه.
راشیگه‌یاند كه "ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم، چاوه‌ڕێی ئیمزای ئه‌و ڕێككه‌وتننامه سێقۆڵییه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه، تا له‌م یه‌ك دوو ڕۆژه، ڕێككه‌وتنامه‌كه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن".
دڵنیایی به هه‌موو لایه‌كیش دا كه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه كردووه".
لای خۆیه‌وه ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، رایگه‌یاند كه "وا چاوه‌ڕان ده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنامه‌یه، ئیتر سه‌قامگیری له ناردنی ماف و مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێته‌كایه‌وه و چیتر مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بێبه‌ش نه‌كرێن له وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان له كات و ساتی خۆی هاوتای مووچه‌خۆرانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق".
وێڕای ده‌ستخۆشی و پێ‌زانین بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم پێشوازی له بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ كرد به په‌سه‌ندكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی سێقۆڵی و خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌رێم بۆ مانگی ته‌مموزی ساڵی 2025، و رایگه‌یاند كه "وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لێره به‌دواوه، مووچه‌ی مانگی ئاب و مانگه‌كانی دیكه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت".
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران "ئاماده‌یی خۆی دووپات كرده‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پابه‌ندیه‌كانی خۆی له‌پێناوی دابینكردنی مووچه و شایسته‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان".
له بڕگه‌ی دووه‌م و كۆتاییدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی دواپێشهاتی دۆسیه‌ی پۆلێنكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدراڵی كرا.
له‌مباره‌یه‌وه سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌وردی دواپێشهاته‌كانی خسته‌ڕوو و لایه‌نی ده‌ستووری و یاسایی‌ی بابه‌ته‌كه‌ی به‌وردی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران شیكرده‌وه. دواتر ئه‌ندامانی دیكه‌ی شاندی دانوستانكار به درێژی ورده‌كاریی گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیان سه‌باره‌ت به‌م دۆسیه‌ی ڕوونكرده‌وه.
دوای گفتوگۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جارێكی تر ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته پشتبه‌ست به یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدڕاڵ و یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕال و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، وه‌ك له دوا یاداشتی یاسایی شاندی دانووستانكاری هه‌رێم هاتووه و ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ كراوه.
له هه‌مان كاتدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیری دارایی و ئابووری ڕاسپارد كه به زووترین كات، بڕی 120 ملیار دیناری دیكه، وه‌ك به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵی بۆ مانگی ته‌مووزی ساڵی 2025 بخه‌نه سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی په‌له بكرێت له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی داهاتی نانه‌وتی به ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ئاماده‌یی نیشان درا بۆ هاوئاهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه وه‌زارییه شه‌ش كه‌سییه‌ی، كه بۆ بابه‌تی داهاته نانه‌وتیه‌كان له به‌غدا پێكهێنراوه.
PM:04:46:24/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت