پێشەوا هەورامانی: له 48 کاتژمێری داهاتوودا هەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە و ڕێککەوتنەکە بۆ ماوەی سێ مانگە
وێستگەنیوز_
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، توانای بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 234 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و پێشبینی دەکەن، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هەناردە بکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2025، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێستا توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتووه‌ته 234 هه‌زار به‌رمیل نەوتی ڕۆژانە به تێکڕایی.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێکی ئەو نەوتەی ڕۆژانە بەرهەم دەهێنرێت، بۆ پێداویستیی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێت و ئەوەشی دەمێنێتەوە، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی سێ قۆڵییەکەی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت؛ رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت، تا هەناردەی دەرەوە بکرێت.
وتەبێژی حکومەت ئەوەی خستەڕوو: "ئه‌م ڕێککەوتنە هه‌نگاوی زۆر باشی بڕیوه. یە‌ک دوو کۆمپانیا تێبینییان هه‌بوو؛ به‌ڵام ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کی گه‌وره نییه و نابێتە بەربەست لە بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان. به‌پێی ئه‌وه‌ی که قسه‌مان کردووه و ڕێککەوتن کراوه، پێشبینی ده‌که‌ین له ماوه‌ی 48 کاتژمێری داهاتوودا ئه‌م بابه‌ته چارەسەر ببێت."
بە وتەی هەورامانی، ڕێککەوتنە سێقۆڵییەکەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بۆ ماوەی سێ مانگە، تا بودجەی داهاتووی عێراق پەسەند دەکرێت.
ئاشکراشی کرد، "پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت بە ناردنی مووچه‌وه بەسترابووەوە. هه‌میشه دەوترا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده نییه، حکومه‌تی هه‌رێم ئاستەنگ دروست ده‌کات، کێشه دروست ده‌کات؛ زۆر ڕوونە که حکومه‌تی هه‌رێم له سه‌ره‌تاوه، له ده‌ستپێکی ئه‌م کێشانه‌وه نییه‌تی چاره‌سه‌ری هه‌بووه و ویستوویه‌تی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدراڵ به‌پێی ده‌ستوور و یاسا جێبه‌جێ بکات."
هەروەەها جەختیشی کردەوە لەوەی، "هه‌رچی له‌سه‌ر شانمانه، پێیەوە پابەند دەبین. ماف و شایستەکانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانیش کە لە دەستوور و یاساکانی عێراقدا دیاری کراون، داوایان ده‌که‌ین و ده‌ستبه‌رداریان نابین."
PM:02:27:24/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت