قورئانێك لە سلێمانی بە ئاوی ئاڵتون نووسراوەتەوە و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 280 ساڵ لەمەوبەر
وێستگەنیوز_
كتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی، دێرینترین كتێبخانەكانی هەرێمی كوردستانە و بە دەیان هەزار دەستنووس و كتێبی لەخۆگرتووە، كە كۆنترینیان دەگەڕێتەوە بۆ 750 ساڵ پێش ئێستا.
كەوسەر محەممەد ئەمین قادر، بەڕێوەبەری كتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی، بە ڕۆژنامەی زەمانی راگەیاندووە، كتێبخانەكە لە دێرینترین كتێبخانەكانی هەرێمی كوردستانە و 3800 دەستنووس و زیاتر لە 30 هەزار كتێب بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی لەخۆدەگرێت.
دەشڵێت، كتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی 3 هەزار سەرچاوەی تێدایە بە زمانەكانی توركی عوسمانی و فارسی، كە هەندێكیان دەگمەنن و مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 150 ساڵ پێش ئێستا، یان بە بەرد چاپ كراون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، (مسالك الأبصار فی ممالك الأمطار)، كۆنترین دەستنووسە لە كتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی، كە هی ئیبن فەزڵوڵا عمرییە و دەگەڕێتەوە بۆ 750 ساڵ پێش ئێستا و بریتییە لە ئینسایكلۆپیدیایەكی گشتگیر لەسەر جیهانی عەرەبی و ئیسلامی تا سەدەی هەشتی كۆچی.
ئاشكراشی كرد، یەكێكى تر لە خەزێنەكانی كتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی، قورئانێكی پیرۆزە بە ئاوی ئاڵتون نووسراوەتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ 280 ساڵ بەر لەئێستا و هی شیخ مەعروفی نۆدێیە.
PM:12:28:24/09/2025
ئهم بابهته 788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت