سەرچاوەیەک: کەسێکی نزیک لە ئەکبەری حاجی رۆستەم دوو کەسی بێ تاوانی عەرەبی کوشت و هەڵهات
وێستگەنیوز_
دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە ن24ـی 9ـی 2025، هەواڵی کوشتنی دوو کەسی بە ڕەگەز عەرەب لە سنووری کفری بڵاوبووەوە، سەرچاوەیەک بە وێستگەنیوزی راگەیاند، بکوژەکە "کەسێکی نزیکی ئەکبەری حاجی رۆستەم'ـە.
کەمێک لەمەوپێش لە کفری دوو کەس بە دەستڕێژی گوللـە کوژران و ساهیر عەلی، قایمقامی قەزای کفری رایگەیاند: "ئەو دوو کوژراوە کوڕ و باوکن بە ناوەکانی ئەحمەد عەزیز حوسێن و عەزیز حوسێن، عەرەبن و لە قەزای کفری نیشتەجێ بوون."
باوکەکە ناوی عەزیز حوسێن برغش'ـە و تەمەنی 47 ساڵە، کوڕەکەش ناوی محەممەد عەزیز حوسێن'ـە و تەمەنی 20 ساڵە، ئەم باوك و كوڕە، باوك و برای ئەو كەسەن كە تۆمەتباری سەرەكیە لە كەیسی كوشتنی ئەكبەر حاجی رۆستەم.
لە بارەیەوە سەرچاوەیەک بە وێستگەنیوزی راگەیاند: "کەسێکی نزیک لە ئەکبەری حاجی رۆستەم بکوژی ئەو دوو کەسەیە."
ئاماژەی بەوەشکرد، خزمەکەی ئەکبەری حاجی رۆستەم، "ئەو دوو کەسە عەرەبەی بە بێ تاوان کوشتووە و دوور و نزیک پەیوەندییان بە ڕووداوی کوشتنی ناوبراوەوە نەبووە."
ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی دووشەممە 22ی ئەیلوول، لە سنووری گوندی ئۆمەربل لە قەزای کفری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، ئەکبەر حاجی رۆستەم، کەسایەتیی دیاری ناوچەکە بە گولـلە کوژرا و بکوژەکە بە ئۆتۆمبێلی کوژراو شوێنەکەی جێهێشتووە.
هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەک بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لەسەر کوشتنی ئەکبەری حاجی رۆستەم سێ کەس دەستگیرکراون، یەکێکیان بکوژەکەیە و دوو کەسەکەی دیکەش هاوکاری بوون."
سه‌رچاوه‌كه به‌وێستگه‌نیوزی ڕاگه‌یاند كه شه‌وی ڕابردوو "بكوژه‌كه ده‌ستگیركراوه و هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌به و چه‌ند مانگێكه كێشه‌ی زه‌وی زار‌و كێشه‌ی كرێی به‌رهه‌می زه‌وییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه".
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه كه ده‌ستگیركراوه‌كه هه‌م ئۆتۆمبێله‌كه و هه‌م مۆبایله‌كه‌ی ئه‌كبه‌ری حاجی روسته‌می له‌كاتی رووداوی كوشتنه‌كه بردووه.
ئاماژەی بەوەشدا، بكوژ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌به‌غدا فرۆشتووه و ویستوویه‌تی له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه بڕوات بۆ توركیا .
PM:12:00:24/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت