به‌هۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌ڕه‌شه له ته‌یف سامی كرا
وێستگه‌نیوز
په‌رله‌مانتارێكی عێراق به‌هۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هه‌ڕه‌شه له ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق ده‌كات.
عه‌لی لامی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له دانیشتنێكی فه‌رمیدا، ته‌یف سامی ئاگادار كرده‌وه، كه بانگهێشتی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن و لێپیچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
وتیشی: "تۆ نا‌توانیت مافی خه‌ڵك بخۆییت، پاڵپشتی دارایی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكه ده‌كه‌یت، ته‌نها پاڵپشتی دارایی عیماره (میسان) ناكه‌یت و بانگهێشتی په‌رله‌مانت ده‌كه‌ین و لێپێچینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".
ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق، هه‌میشه ڕێگر بووه له ناردنی م‌و،چه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م ناردنی م‌و،چه‌كانیان و تاكو ئێستا م‌و،چه‌ی مانگی حه‌وتی بۆ سه‌رف نه‌كردوون.
PM:08:19:23/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 5260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت