حسام شێخ غائب به‌رزه‌نجی: ده‌ستبه‌جێ لاهور شێخ جەنگی ئازاد بكرێت
وێستگه‌نیوز-
حسام شێخ غائب به‌رزه‌نجی سەرۆکی دەستەی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی رایگه‌یاند كه ده‌نگی حه‌قیقه‌ت بێده‌نگ ناكرێت، ئازادی دواناخرێت، ده‌شڵێت: "ده‌ستبه‌سه‌ركردنی لاهور شێخ جه‌نگی ناڕه‌وایه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به به‌رپرسیار ده‌زانین".
سەرۆکی دەستەی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی: "مانگێكی ته‌واو به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌رۆك لاهور شێخ جه‌نگی تێپه‌ڕی. مانگێك نه‌بون... مانگێك بێده‌نگی... مانگێك نادادپه‌روه‌ری".
حسام شێخ غائب به‌رزه‌نجی ده‌ڵێت: "سه‌رۆك لاهور ته‌نیا نییه؛ هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به ئازادی و دادپه‌روه‌ری هه‌یه له‌گه‌ڵیدا وه‌ستاوه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ده‌نگی حه‌قیقه‌ت بێده‌نگ ناكرێت، ئازادی دواناخرێت و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر درۆ بنیات نراوه، به‌رده‌وام نابێت. فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی نادروستیش ناتوانێت هیچ كاریگه‌رییه‌كی یاسایی به‌رهه‌م بهێنێت".
ده‌شڵێت: "داواكاریی خۆمان بۆ ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێی سه‌رۆك لاهور دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ڕێزگرتن له ده‌ستور و یاساكانی كارپێكراو له هه‌رێمی كوردستان و عیراق".
پارێزه‌ره‌كه‌ی لاهور شێخ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه "ئێمه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ڕووی یاسایی و ده‌ستوورییه‌وه به به‌رپرسیار ده‌زانین له به‌رده‌وامیی ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركردنه ناڕه‌وایه".
راشیگه‌یاندووه كه "ڕاستی زاڵه، مێژووش هیچ ڕه‌حمێك به‌و كه‌سانه ناكات كه دژی ئیراده‌ی دادپه‌روه‌ری و ئازادی وه‌ستاون".
شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌رهه‌ینی 21 له‌سه‌ر 22ی ئابی 2025 هێزێكی ئه‌منی سلێمانی له هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری به‌ره‌ی گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه، به‌یانی رۆژی هه‌ینی 22ی ئاب لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل و پۆڵاد شێخ جه‌نگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی ئه‌و حزبه ده‌ستگیركران و له‌وكاته‌وه له زینداندان و هێشتا دادگایی نه‌كراون.
PM:11:14:22/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 2660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت