وێستگه بۆچوونی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
دوای چه‌ند جارێك دواخستن، ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم ده‌ربڕی و بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی روونده‌كاته‌وه كه چۆن داهاته‌كان به‌پێی یاسای دارایی فیدراڵی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م بۆچوونانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت، دوایین بڕیار له‌سه‌ر داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم بدات.
كورته‌ی بۆچوونه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت به‌مشێوه‌یه‌یه:
یه‌كه‌م: داهاته‌كان داهاتی كۆتایی گه‌نجینه‌ی گشتیی ده‌وڵه‌تن و دواتر به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (29)ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدراڵی ژماره (6)ی ساڵی 2019 دیاریكراوه، ته‌رخان ده‌كرێن.
دووه‌م:
أ: مه‌به‌ست له باج، گومرگ و ئه‌و داهاتانه‌ی دیكه كه له بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (29)ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدراڵی ژماره (6)ی ساڵی 2019 ئاماژه‌یان پێكراوه، ئه‌و باج و گومرگانه‌ن كه به‌پێی یاساكانی فیدراڵی، یان هه‌ر یاسایه‌كی دیكه‌ی خۆجێی له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گومرگیی ده‌وڵه‌تدا كۆده‌كرێنه‌وه.
ب. ته‌واوی باج و گومرگه كۆكراوه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی گومرگه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی گشتیی ده‌وڵه‌ت.
سێیه‌م: داهاتی فرۆشتن و سپاردنی ئه‌و پاره گشتییانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دارایی ناوه‌ندیی ده‌وڵه‌ت، به سزاكانیشه‌وه، به ته‌واوی ده‌گوازرێنه‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی گشتیی ده‌وڵه‌ت.
چواره‌م: هیچ رێگرییه‌كی یاسایی نییه وه‌زاره‌تی دارایی مقاسه بكات له‌نێوان شایسته‌ی هه‌رێم یاخود پارێزگاكان و ئه‌و داهاتانه‌ی كه ده‌بێت بگوازرێنه‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی گشتیی ده‌وڵه‌ت.
پێنجه‌م: باج و گومرگی ده‌روازه‌كانی سنوور، به داهاتی گومرگی هه‌ژمار ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی مادده‌ی (21)ی یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی ژماره (13)ی ساڵی 2023 و مادده‌ی (29)ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدراڵی ژماره (6)ی ساڵی 2019.
شه‌شه‌م: حوكمه‌كانی یاسای بودجه‌ی گشتی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا جێبه‌جێ ده‌كرێن، مه‌گه‌ر به روونی ئاماژه به پێچه‌وانه‌كه‌ی كرابێت.
ئەنجومەنی دەوڵەت دەڵێت: دەبێت داهاتی گومرگی خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان سەدا سەد بۆ عێراق بگەڕێنرێتەوە و هیچ بەشێکی بۆ حکومەتی کوردستان نەبێت، ئەمەش پێچەوانەی خواست و داوای حكومەتی هەرێمی كوردستان كە داوا دەكات سەدا 50 بە 50 بێت. ڕسووماتی گومرگیش سەدا 50 بە 50بێت.
- لە خاڵێكی دیكەدا، ئەنجومەنی دەوڵەت پێشنیاز دەكات كە %50ی باج و ڕسوومات ئەوانەی كە بەپێی یاسا فیدڕاڵییەكان كۆدەكرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان و 50%یشی بۆ عێراق بێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان کێشەی لەگەڵ ئەم پێشنیازە نییە.
جۆرێكی دیكەی داهاتیش هەیە كە بە بەپێی قسەی ئەنجومەنی دەوڵەت بە تەواوی %100ی بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت، ئەویش ئەو داهات و باجانەیە كە بەپێی یاساكانی هەرێمی كوردستان كۆدەكرێنەوە.
PM:08:22:22/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 1452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت