عەلی حەمە ساڵح: هەتاوەکو چوارشەممە دوامۆڵەت و دەرفەتە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم
وێستگەنیوز-
بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایدەگەیەنێت، کۆمپانیای سۆمۆ نووسراوی کردووە ئامادەیە بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێم، ئاماژە بەوەشدەکات، دەبێت تا رۆژی چوارشەممە نەوت هەناردەبکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 20ی ئەیلولی 2025، عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، "کۆمپانیای سۆمۆ نووسراوی کردووە ئامادەیە بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەکردووە، "16 دۆلار دەدرێتە کۆمپانیاکان بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک، هەروەها هەرێم 50 هەزار بەرمیلی لادەمێنێتەوە بۆ پاڵاوتن لە کارو لاناس".
عەلی حەمە ساڵح دەڵێت، "هەرێم ئەگەر نایدات بەدیلی چییە بۆ مووچە، عێراق هەموو وردەکارییەکانی خستووەتە بەردەستیان، کە تا رۆژی چوارشەممە 24ی ئەیلولی 2025، نەوت هەناردەبکرێتەوە".
دەشڵێت، "کات کوشتن لە خزمەت هەرێم نییە و بەلای کەم مووچەی سێ مانگ (7، 8، 9) دەخوات و مەترسی لەسەر سێی دواتر دروستدەکات".
PM:10:24:20/09/2025
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت