مەسرور بارزانی: پێویستە ئەو کەسانە سزا بدرێن کە ژینگەی جوانی کوردستان پیس دەکەن


وێستگەنیوز-

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە بەرپرسان دەکات هەرکەسێک ژینگەی هەرێمی کوردستان پیسبکات سزای بدەن.


ئەمڕۆ شەممە 20ی ئەیلولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی کردنەوەی پارکی سەرهڵدان لە شاری دهۆک رایگەیاند، "هیوادارم خەڵکی کوردستان ژینگەی خۆیان بپارێزن، وڵاتی خۆیان بپارێزن، وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەی ئێمەیە و پاراستنی ئەو وڵاتە ئەرکی هەموومانە".

مەسرور بارزانی وتی، "داواش دەکەم ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی ئێرە دەکەن، رێنماییان بۆ دەربکرێت کە پێویستە کەشوهەوا و ژینگەی کوردستان بپارێزن".

وتیشی، "داوا لە بەرپرسانی ناوخۆیی و ئیداری دەکەم، پێویستە بۆ هەر کەسێک کە ژینگەی کوردستان پیس دەکات، رێکاری بەرامبەر بگیرێتەبەر و سزا بدرێت، چونکە بەڕاستی جێی قبوڵ نییە ئەم وڵاتە پیرۆزە کە بست بە بستی خوێنی شەهیدان لەسەری رژاوە، بەم شێوەیە پیس بکرێ


PM:06:06:20/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو