جوڵانەوەی نەوەی نوێ: ئەگەر خەڵک نەچێت بۆ دەنگدان، ئەوا دۆخی خەڵک و مووچەخۆران لە ئێستا خراپتردەبێت
وێستگەنیوز-
جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، ئەگەر خەڵک نەچێت بۆ دەنگدان، ئەوا دۆخی خەڵک و مووچەخۆران لە ئێستا خراپتردەبێت، ئاماژە بەوەشدەکات حکومەتی هەرێم دەیەوێت خۆڵ بکاتە چاوی مووچەخۆران.
ئەمڕۆ شەممە 20ی ئەیلولی 2025، لە راگەیەندراوێکدا جوڵانەوەی نوێ رایگەیاند، "دەمێکە حکومەتی هەرێم بەحیساب باسی رێککەوتن دەکات لەگەڵ بەغدا، لێرەوە بەروونیی بە خەڵکی کوردستانی ڕادەگەیەنین کە ئەمە سەرتاپا شانۆگەرییە و خۆڵکردنە چاوی هاوڵاتییانە".
ئاماژەی بەوەکراوە، "بەپێی زانیارییەکانی ئێمە، حکومەتی هەرێم دەیەوێت پێش هەڵبژاردن هەرچۆنێک بێت وا پیشانی بدات رێککەوتن دەکات، یاخود مووچەیەک یان دوو مووچە دابەشبکات، ئەویش بۆ ساردکردنەوەی هاوڵاتییان و هەوڵێکە بۆ خۆڵکردنە چاوی مووچەخۆران".
جوڵانەوەکە دەڵێت، "دڵنیابن دوای هەڵبژاردن ئەگەر پارتی و یەکێتیی ئەم کورسییانە بەدەستبهێننەوە و خەڵکیش نەچن بۆ دەنگدان، ئەوە دۆخی خەڵک و مووچەخۆران لەئێستا زۆر خراپتر دەبێت و حکومەتی هەرێم پابەندی هیچ رێککەوتنێک نابێت لەگەڵ بەغدا، هەروەکچۆن پێشتریش پابەندی هیچ کام لە رێککەوتنەکانی پێش هەڵبژاردن نەبووە و دوای هەڵبژاردن پەشیمان بووەتەوە".
دەشڵێت، "داواکارین لە هاوڵاتییان و مووچەخۆران کە ئیتر بەسە باوەرکردن بە درۆکانی دەسەڵات، بۆیە زۆر گرنگە بە گڕوتینەوە لە ڕۆژی 11/11 بچن بۆ دەنگدان و دەنگ بە نەوەی نوێ بدەن تا لەرێگەی بەشدارییکردنمان لە حکومەتی داهاتووی عێراق چارەسەری یەکجارەکیی مووچە بە تەوتینکردن ئەنجام بدەین".
PM:04:20:20/09/2025
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت