سبه‌ینێ له هه‌رێم ساڵی نوێی خوێندن ده‌ست پێده‌كات
وێستگه‌نیوز-
وابڕیاره سبه‌ینێ 21ی ئه‌یلول له هه‌رێمی كوردستان ساڵی نوێی خوێندن ده‌ست پێبكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌هۆی دابه‌ش نه‌كردنی مووچه‌ی دوو مانگی رابردوو، مامۆستایانی ناڕازی بڕیاریانداوه بایكۆتی پرۆسه‌كه بكه‌ن.
به‌پێی ساڵنامه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 21ی ئه‌یلول ساڵی نوێی خوێندن ده‌ستپێده‌كات و ده‌رگای قوتابخانه‌كان به‌رووی قوتابیان خوێندكاران ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هێشتا مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ی مانگه‌كانی ته‌مموز و ئابی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه.
به‌وهۆیه‌شه‌وه ئه‌نجومه‌نی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوایان كرد سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران دەوامی بەخۆڕایی و بەزۆرەملێ نه‌كه‌ن و رایگه‌یاندووه كه "بایکۆت و خۆپیشاندان و هەموو هۆکارێکی مەدەنی بۆ داکۆکی لە مافەکانمان، نایەکی سەربەرزانەن بۆ ڕەتکردنەوەی (دەوامی بەخۆڕایی/ بەزۆرەملێ)".
لای خۆیه‌وه عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه "منداڵه‌كانی به‌رپرسانی باڵای حكومی و حزبی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات له قوتابخانه‌نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌هلییه‌كانن، بۆیه به‌لایانه‌وه گرنگ نییه قوتابخانه‌ی حكومی ده‌كرێته‌وه یان نا!".
عومه‌ر گوڵپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "زیاتر له ده ساڵه، په‌روه‌رده‌و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و خزمه‌گوزاریی گشتی و مووچه‌ی خه‌ڵكیان هه‌موو كردووه‌ته قوربانی نه‌وت و كۆمپانیاكانیان".
راشیگه‌یاندووه كه "بێباكی به‌م ڕادده‌یه له ئاست ژیانی گشتی و خزمه‌تگوزاریی گشتی و په‌روه‌رده ته‌نها سیمای ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌خوێنده‌وارو سته‌مكاره".
PM:12:22:20/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت