هاوڵاتیان له كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌هۆی چاكسازی سالانه‌ی كۆمپانیای داناگازه‌وه به‌رهه‌مهێنانی وێستگه‌كانی كاره‌با زیاتر له 1600 مێگاوات كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "كۆمپانیای داناگاز له رۆژانی (20-21-22)ی ئه‌م مانگه ده‌ست به چاكسازیی ساڵانه‌ی خۆی له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گاز ده‌كات".
وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ڵێت: "بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ، بڕی 300 ملیۆن پێ سێجا به‌رهه‌مهێنانی گاز كه‌م ده‌بێته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌هۆیه‌وه توانای به‌رهه‌مهێنانی وێستگه‌كانی كاره‌با زیاتر له 1600 مێگاوات كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه".
راشیگه‌یاندووه كه وه‌زاره‌تی كاره‌با و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌سه‌ر هێڵ ده‌بن بۆ كۆنترۆڵكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر به‌شداربوونی كاره‌با".
AM:10:36:20/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت