كه‌ش و هه‌وای دوو رۆژ راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سوك و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی ئه‌یلولی 2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەردەوامی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ تاکو کاتەکانی نیوەڕۆ، پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 5 - 7 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 21- 9- 2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆک : 32 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 32 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی
AM:10:22:20/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت