ئه‌حمه‌د شه‌رع: هه‌سه‌ده بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا و عێراق
وێستگه‌نیوز –
ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سوریا، هۆشداریدا له‌وه‌ی كه شكستهێنانی هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) پێش كۆتایی ئه‌مساڵ ره‌نگه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی توركیا رێوشوێنی سه‌ربازی بگرێته‌به‌ر، ده‌شڵێت: "هەندێك لە باڵەكانی ناو هەسەدە و پەكەكە ئاسته‌نگ بۆ جێبه‌جێكردنی رێككەوتنی ئازار دروست ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سوریا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (میللیه‌ت)ی توركی رایگه‌یاند كه به‌شێك له باڵه‌كانی ناو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و پارتی كرێكارانی كوردستان ئاسته‌نگ بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان دروست ده‌كه‌ن.
هاوكات داواكارییه‌كانی هه‌سه‌ده‌ی بۆ لامه‌ركه‌زیه‌ت ره‌تكرده‌وه و وتی: "یاسای ژماره 107ی سوریا گه‌ره‌نتی لامه‌ركه‌زی ئیداریی له‌سه‌دا 90 ده‌كات، ئه‌م داواكاریانه جگه له (بهرپۆشكردنێك بۆ مه‌یلی جوداخوازی) هیچی تر نییه".
باسی له‌وه‌شكرد كه له‌یه‌كه‌م دیداری له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده، پێی وتووه كه "ئه‌گه‌ر هاتوویت داوای مافی كورد بكه‌یت، پێویست ناكات. پره‌نسیپی من ئه‌وه‌یه كه كورد هاوڵاتیی سوریی یه‌كسانن، منیش زیاتر له ئێوه گرنگی به مافه‌كانیان ده‌ده‌م".
به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سوریا له‌زاری رۆژنامه توركییهكهوه بڵاویكرده‌وه، شه‌رع ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه رێككه‌وتنی 10ی ئازار بۆ یه‌كه‌م جار رێڕه‌وێكی پێكهێنا كه ئه‌مریكا و توركیا بۆ چاره‌سه‌ری پشتیوانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نی ناو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و پارتی كرێكارانی كوردستان به مه‌به‌ست ئاسته‌نگی بۆ دروست ده‌كه‌ن.
ڕوونیشی كرده‌وه كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده كه بانگه‌وازی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان-یان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان پشتگوێ خستووه، بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له توركیا و عێراق.
شه‌رع راشیگه‌یاند كه پێشتر توركیا له‌سه‌ر داوای سوریا خۆی له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له دژی ئه‌و گروپه به دوور گرتبوو، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئارامی توركیا ره‌نگه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو بێت ئه‌گه‌ر كۆتایی به یه‌كخستنی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ سوپای سوریا نه‌یه‌ت.
AM:08:43:20/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت