داهاتی نانەوتی هەفتەیەکی سنووری سلێمانی بڵاوکرایەوە
وێستگەنیوز-
داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان زیاتر لە 11 ملیار دینار بووە.
ئەمڕۆ هەینی 19ی ئەیلولی 2025، ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویکردەوە، داهاتی یەک هەفتەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان 13ی ئەیلولی 2025 تاوەکو 19ی ئەیلولی 2025 داهاتی نانەوتی 11 ملیار و 59 ملیۆن و 498 هەزار و 645 دینار بووە.
ئاماژە بەوەکراوە، لە %84 داهاتەکە بەشێوەی نەختینەییە و لە %16ی بەشێوەی چەکە.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، ئێستا رۆژانه سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له ماڵپه‌ڕه‌كه تۆمار ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
له 15ی كانونی یه‌كه‌می 2022 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌تی له‌باره‌ی داهات و خه‌رجی راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌كه نه‌توانراوه سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
AM:10:33:19/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت