لەمەودوا رووماڵی تاوان لە تەواوی میدیاکان قەدەغەیە


وێستگەنیوز_

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، رێگا بە هیچ كەناڵ و پەڕەیەکی تۆڕی كۆمەڵایەتی نادرێت رووماڵی تاوانەکان بکەن.

لە راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "لەمەودوا رێگا بە هیچ كەناڵ و پەڕەیەکی تۆڕی كۆمەڵایەتی نادرێت، دیمەن و ڤیدیۆی رووداوی تاوان و تۆمەتباران و شوێن و كاتی تاوانەكان بڵاوبكەنەوە و رووماڵی بکەن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم گشتاندنە لەسەر بنەمای داواكارییەكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ ئەنجومەنی وەزیران کراوە، كە تێیدا داوای كردووە، بۆ پاراستنی ڕێڕەوی لێكۆڵینەوە و لایەنی دەروونی و كۆمەڵایەتیی ژیانی خەڵك و نەقۆستنەوەی رووداوەكان بۆ دووبەرەكیی سیاسی و كۆمەڵایەتی، رێگا نەدرێت رووماڵی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی تاوان و تۆمەتباران بكرێت، ئەمەش لەپێناو سەلامەتیی گشتیی و ئاسایشی تاك و كۆمەڵگە، رێزگرتن لە رێرەوی لێکۆڵینەوە یاساییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ.


PM:02:56:18/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو