کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم کۆتایی هات


وێستگەنیوز_

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و وەڵامی خۆی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2025ـی ئەنجومەنی دەوڵەت، کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پرسی ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، کۆتایی هات.

 بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەنجومەنی دەوڵەت ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕەشنووسێکە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، تێیدا هەڵوێست و وەڵامی خۆی لەبارەی پرسی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.


AM:11:55:18/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 1068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو