سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەر یەکە لە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و میران محەمەد کاندیدی ئێمەن
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025، سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەمیدیای پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، "پارتی و یەکێتیی بەبێ یەکتر ناتوانن حکومەت دروست بکەن، بۆ پێکهێنانی حکومەت پێویستە هەردوو حزب هاوبەش بن و کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکوومەت یەک پاکێجن".
ئاماژری بەوەشکرد، "بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان هەر یەکە لە، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و میران محەممەد کاندیدی ئێمەن و دوای شەراکەتمان کردووە لە حکومەت دا، پێویستە لە پۆستە سەرۆکایەتییەکان و سیادییەکان هاوسەنگی هەبێت".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتی، "دەبێت لەم مانگە دا پەرلەمان کارابکرێتەوە و داوا دەکەین هاوسەنگی لە دابەشکردنی دەسەڵات لەسەرجەم پۆستەکاندا بکرێت".
وتیشی، "هیوادارم کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت".
PM:11:07:17/09/2025
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت