تەندروستیی هەرێم بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکان: ئەگەر نەخۆش بەر لە نەشتەرگەری زانرا کە هەڵگری ڤایرۆسی HIV و جگەرە نابێت پارەی زیاتری لێوەربگیرێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی کەرتی تایبەت کرد.


لە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هاتووە، "دەربارەی ئەو نەخۆشانەی کە پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری پشکنینی ڤایرۆساتی (HIV) و (Hepatiti B) یان بۆ دەکرێت و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەردەچێت، پێویستە نەشتەرگەرییەکە بە هەمان نرخ بۆ نەخۆش ئەنجام بدرێت و نابێت نرخی نەشتەرگەرییەکە زیاد بکرێت یان دوو هێندە بکرێت، هەروەها نابێت نەشتەرگەرییەکە دوابخرێت یاخود ئۆف بکرێت، پارەی زیادە لە نەخۆش وەرنەگیرێت لە ژێر هیچ پاساوێک".


PM:05:07:17/09/2025




ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو