کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت کۆتایی هات و هیچ بڕیارێکی تێدا نەدرا
وێستگەنیوز_
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت کۆتایی هات و هیچ بڕیارێکی تێدا نەدرا و کۆبوونەوەکە بۆ سبەی دواخرا.
بەگوێری زانیارییەکان، بەهۆی یەکلایی نەکردنەوەی بابەتە یاساییەکان، ئەنجوومەنی دەوڵەت نەیتوانی هیچ بریارێک بدات و بابەتەکەی دواخست بۆ سبەی پێنجشەممە 18ـی ئەیلوولی 2025.
نزیکەی کاتژمێر 10:45 خولەکی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرۆکایەتیی کەریم خەسباک، سەرۆک ئەنجوومەنی دەوڵەت و دادوەر و ڕاوێژکارەکانی ئەنجوومەنەکە؛ کۆبوونەوەی تایبەت بە وەڵامدانەوەی نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان، دەستیپێکرد.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممە، 16ـی ئەیلوول، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، بڕیاری دا ڕەشنووسی نێوان هەولێر و بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان ڕەوانەی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاریی وەزارەتی نەوت بکرێت و ئەگەر تێبینییان نەبێت، کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کۆتایی پێدێت و دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتەکە دەکرێت.
PM:02:52:17/09/2025
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت