پۆلیسی سلێمانی: دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ پیاوێک بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستگیرکرا


وێستگەنیوز_

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پیاوێکی بە رەگەزنامە عەرەب بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی ژنێکی بەڕەگەزنامە عەرەب لەماڵێکدا کوژرا و کاتی روودانی تاوانەکە تۆمەتبارێک لەسەر دۆسییەکە دەستگیرکرا، دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی 406 بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارێکی دیکە دەرکرد، هێزەکانی پۆلیس لە بەدواداچوونەکانیان بەردەوامبوون بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار و دەستگیرکردنی.

دەشڵێت، سەرئەنجام توانرا شوێنی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتن بەهاوکاریی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای میسان لەو پارێزگایە دەستگیربکرێت.

تۆمەتبار ناوی (ع.ع.ع)ـە و بە رەگەزنامە عەرەبە و هاوسەری کوژراوەکەیە. لە ئێستادا "بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە".


PM:01:31:17/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو