کێشەی نەشتەرگەری، کەمی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی چارەسەرکرا
وێستگەنیوز_
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان چارەسەرکراوە و ئەمڕۆ دەستکرا بە خەرجکردنی پارەی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی و کێشەکە چارەسەر کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2025، تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند: "دوای ئەوەی لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی درا، ئەمڕۆ دەست بە خەرجکردنی پارەکە کرا".
سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت: "ئەمڕۆ دەست بە خەرجکردنی پارەی نەختینەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کرا و بەمەش کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پێویستی پزیشکی لە سلێمانی تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ کۆتایی هات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی پارەکە دیاری نەکراوە، بەڵام بڕیارە هیچ کێشەیەک لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری و هەبوونی دەرمانی پێویست نەمێنێت.
AM:11:54:17/09/2025
ئهم بابهته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت