کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ یەکلاییکردنەوەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
وێستگەنیوز_
کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ یەکلاییکردنەوەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، نزیکەی کاتژمێر 10:45 خولەکی ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2025، بە سەرۆکایەتیی کەریم خەسباک، سەرۆک ئەنجومەنی دەوڵەت و دادوەر و ڕاوێژکارەکانی ئەنجومەنەکە، کۆبوونەوەی تایبەت بە وەڵامدانەوەی نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان، دەستیپێکرد.
پێشبینی دەکرێت هەر ئەمڕۆ، ئەنجومەنەکە وەڵامی کۆتایی خۆی لەبارەی پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بنێرێت.
دوێنێ سێشەممە، له كۆبوونه‌وه‌یدا، ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت بڕیاری دا یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پرسی راوێژی یاسایی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئەمڕۆ چوارشه‌ممه دوابخات.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا كه سێشه‌ممه‌ی رابردوو 9ی ئه‌یلول به‌ڕێوه‌چوو، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانیت عێراق، بڕیاریدا كێشه یاساییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رزبكاته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت.
AM:10:59:17/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت