هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت رێککەوتن
وێستگەنیوز-
حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق گەیشتنە رێککەوتن لەسەر رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بەغدا.
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئەیلولی 2025، هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتنە رێککەوتن لەسەر رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بەغدا، بەپێی ئەم رێککەوتنەکە سەرجەم ئەو نەوتەی لە هەرێم بەرهەم دێت، جگە لەو بڕەی پەیوەندی بە کۆمپانیاکانی ئەپیکۆرەوە هەیە، تەنها 50 هەزار بەرمیل نەوتی لێ گل دەدرێتەوە بۆ پێداویستی ناوخۆ، باقییەکەی دیکە راستەوخۆ رادەستی کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" دەکرێت.
بڕیاریشە سبەینێ چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆیدا رێککەوتنەکە تاوتوێ بکات، تاوەکو بەزووترین کات دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکرێتەوە.
PM:04:18:16/09/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت