به‌ڕێوه‌به‌ری سۆمۆ: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم چاوه‌ڕێی رێككه‌وتنی كۆتایی به‌غدا و هه‌ولێره
وێستگه نیوز -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆمپانیای نیشتمانی به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) كۆتاییهاتنی سه‌رجه‌م گرێبه‌ست و پابه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كڕینی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، ده‌شڵێت: "ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم چاوه‌ڕێی رێككه‌وتنی كۆتایی به‌غدا و هه‌ولێره".
عه‌لی نزار شه‌تری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نیشتمانی به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) له‌لێدوانێكدا وتی: "وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك چوارچێوه‌دا كارده‌كه‌ن، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت نه‌وتی عێراقه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی ته‌نها له سروشتی په‌یوه‌ندیی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و كۆمپانیایانه‌یه كه له‌وێ كارده‌كه‌ن".
وتیشی: "حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان پێویستیان به ته‌واوكردنی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه هه‌یه و گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتنی پێشكه‌وتوو له‌مباره‌یه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی كه رێگه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌دات".
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ باسی له‌وه‌شكرد كه "ئه‌و نه‌وته خاوه‌ی له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مده‌هێنرێت له ئێستادا هه‌نارده ناكرێت، به‌ڵكو له ناوخۆی هه‌رێمدا به‌كارده‌هێنرێت، به پێی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2025 كارده‌كه‌ین بۆ گۆڕینی بڕی زیاده‌ی دوای به‌كارهێنانی ناوخۆیی بۆ هه‌نارده‌كردن، كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتیش سه‌رجه‌م گرێبه‌ست و ئه‌ركه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كڕین ته‌واوكردووه و ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر بڕه نه‌وتێك كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ر و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌ربهێندرێت".
راشیگه‌یاند كه "ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردن ده‌بێته هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆی عێراق وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ بازاڕی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی له‌به‌ر رۆشنایی قه‌یرانی روسیا و ئه‌وروپا به‌و پێیه‌ی نه‌وتی عێراق به لێكچونی كوالێتی له‌گه‌ڵ نه‌وتی روسیا جیاده‌كرێته‌وه".
عه‌لی نزار شه‌تری ئاشكراشیكرد كه "تا ئێستا سۆمۆ هیچ بڕه نه‌وتێكی له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم وه‌رنه‌گرتووه، په‌یوه‌ندی گرێبه‌ستیش له‌نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان ماوه‌ته‌وه".
PM:12:18:16/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت