عه‌لی حه‌مه ساڵح: ئه‌مه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌یكه‌ن جگه له سزادانی خه‌ڵك، هیچی دیكه نییه
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایگه‌یاند كه به‌بێ رێكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و راده‌ستكردنی داهاتی ناوخۆ، عێراق پاره نانێرێت، ده‌شڵێت: "ئه‌مه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌یكه‌ن جگه له سزادانی خه‌ڵك، هیچی دیكه نییه".
عه‌لی حه‌مه ساڵح كه هاوكات ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند كه:
*تا ئێستا هیچ رێكه‌وتنێك نه‌له‌سه‌ر دۆسێی نه‌وت هه‌یه نه له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ.
*چاره‌نووسی مووچه‌ی شه‌ش مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ زۆر زۆر ناڕوونه.
*ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له رێكه‌وتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌كه‌ن تا ئه‌م ساته دروست نین.
*حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت رازیم به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بڕۆ قه‌ناعه‌ت به كۆمپانیاكان بكه. كۆمپانیاكانی نه‌وت رازی نین و داوای گرێبه‌ستی نووسراو له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن كه له كاتی ناكۆكیدا دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كلایی كاته‌وه و تا ئه‌م ساته عێراق رازی نییه.
*عێراق ده‌ڵێ سێ مانگ پێش ئێستا رێكه‌وتنمان كردووه هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 16 دۆلار بداته كۆمپانیاكان، به‌ڵام ئه‌مان ئاماده‌نین نه‌وته‌كه راده‌ست بكه‌ن.
*ئێستا ئه‌مان خۆیان نه‌وت ده‌فرۆشن، ئه‌مڕۆ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان فرۆشتووه، به‌رمیلی له 31 دۆلار بۆ 36 دۆلار و داهاتی نه‌وته‌كه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی سفره.
*ئه‌مساڵ نزیكه 68 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان فرۆشتووه و یه‌ك دۆلاری بۆ وه‌زاره‌تی دارایی نییه.
*داهاتی نه‌وته‌كه بۆ هه‌رێم سفره و ناشیدهنه عێراق تا مووچه بنێرێت.
*به‌رپرسانی هه‌رێم پێیانوایه داهاتی ناوخۆی شه‌ش مانگ بۆ خۆیان بمێنێته‌وه و نه‌یده‌نه به‌غدا و له‌م داهاته‌ش هیچ مووچه‌یه‌ك نه‌ده‌ن.
*هه‌موو مانگێك نزیكه‌ی 9 ملیۆن به‌رمیل ده‌فرۆشن و هیچ بڕێك ناده‌نه عێراق.
*ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بێ منه‌تن له خه‌ڵك و پێانوایه به‌مه خه‌ڵك بێ ئومێد ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی ناڕازییه ناچێت بۆ ده‌نگدان یان ده‌توانن ده‌نگ و ویژدانی خه‌ڵك بكڕن به بڕه پاره‌یه‌ك.
*ئه‌مه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌یكه‌ن جگه له سزادانی خه‌ڵك، هیچ نییه.
*به‌بێ رێكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و راده‌ستكردنی داهاتی ناوخۆ، عێراق پاره نانێرێت بۆ كوردستان.
PM:07:22:15/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت