وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە فەرمی ساڵنامەی خوێندنی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئەیلولی 2025، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی بڵاوكردەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2025 بۆ 2026 تایبەت بە قوتابخانە و خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.
بەپێی ساڵنامەكە، 21 ئەم مانگە خوێندن دەستپێدەكات و هەفتانە پێنج رۆژ دەوام دەكرێت، هەروەها 16ی تشرینی دووەمی 2025 تاقیكردنەوەی نیوەی وەرز دەستپێدەكات و 15ی کانونی یەکەمی ئەمساڵیش تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم دەسپێدەكات، رۆژی 4ی کانونی دووەمی 2026 وەزیری نوێی خوێندن دەسپێدەكاتەوە.
هەروەها 16ی شوباتی 2026 تاقیكردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم ئەنجامدەدرێت و 12ی نیسانیش تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلەكانی 9 و 12 ئەنجامدەدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا 9ی ئایاری 2026 تاقیكردنەوەی كۆتایی پۆلە ناكۆتاكان دەستپێدەكات كە هاوكاتە لەگەڵ دەسپێكردنەوەی تاقیكردەوەی نیشتیمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی 4ی حوزەیرانی 2026, تاقیكردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 12 دەسپێدەكات.
PM:02:55:15/09/2025
ئهم بابهته 1468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت